کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO) ڕای گەیاند، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم ساڵ کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی ئەمنی ڕاگرتبوو، ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور قۆناغ بە قۆناغ دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئەوەشی خستووەەڕوو، کە داوایەکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ کڕینی سەرجەم پشکەکانی کۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی.
هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان و ئاساییکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامن.