شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنکەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکە ۱ کاتژمێر و ٤٠ خولەکی خایاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم دیدارەدا کە ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئێفکان ئالا، جێگری سەرۆکی ئاکپارتیش تێیدا ئامادە بوون، تاوتوێی یاسای "بەهێزکردنی هاوسۆزیی نیشتمانی و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی" کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت شاندی ئیمراڵی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاو بکەنەوە.