ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی: هیچ یارییەکی سیاسی ناتوانێت پاشەکشەمان بە پرۆسەی ئاشتی پێ بکات

reset font size increase font size

سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی و یاسای چوارچێوە پرسێکی سەروو سیاسەتە و پێویستە هەمووان پشتگیریی تەواوی لێ بکەن.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و ئامادەکارییەکانی یاسای چوارچێوە، جەختی کردەوە پڕۆسەی ئاشتی بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە بۆ پاراستنی ئارامی و داهاتووی نەوەکان.

باخچەلی لە وەڵامی پرسیارەکانی راوێژکاری باڵای سەرۆکی مەهەپە، محەممەد حەنیفی ماجید، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سیاسەتە هەنگاوێکە بۆ دیموکراتیزەکردن و گواستنەوەی برایەتیی هەزار ساڵە بۆ هەزار ساڵەی داهاتوو.

 گوتیشی: "بۆ گەیشتن بە ئامانج سورین و هیچ یارییەکی سیاسی ناتوانێت لەم هەنگاوانە پاشەکشەمان پێ بکات."

لە لایەکی ترەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە کۆمەڵگە متمانەیەکی بەهێزی بە پرۆسەکە هەەیە و بە هاتنی رەشنووسی یاساکە بۆ پەرلەمان، پرۆسەکە خێراتر دەبێت.

هاوکات نەعمەن کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پێشنیارە یاساییەکە لە هەفتەی داهاتوودا وەک پڕۆژەیاسایەکی هاوبەشی پارتەکان بێتە پەرلەمان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.