حكومه‌تی سووریا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆوه هۆشدارییه‌كی توندی ده‌داته عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرش و په‌لامارێک كه له خاكی عێراقه‌وه بكرێته سه‌ریان، به هێزی سه‌ربازی وه‌ڵام ده‌دەنه‌وە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەووە، به‌رپرسانی سووریا په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كردووه و سه‌نجیان خستووه‌ته سەر جووڵەی میلیشیاکان له نزیک سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
دیمه‌شق داوای له عێراق كردووه ڕه‌وشه‌كه کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری له به‌کارهێنانی خاكه‌كه‌ی بكات بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی سووریا.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی سووریا له کاتێکدایە كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٦ جه‌ختیکردبووەوە كه عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشکردن یان تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنرێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان.
جێی باسه، پێشتر و له ١٦ی ته‌ممووزدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ڕایگه‌یاندبوو كه له عملیاتێکدا له ناوچه سنوورییه‌کان، ده‌ست به‌سه‌ر کاروانێکی گه‌وره‌ی چەک و مووشەکدا گرتووە كه ویستراوە له ڕێگه‌ی خاکی سووریاوە بگەیەنرێتە حزبوڵڵا.