ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی باڵای دیکە لە عێراق لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرا

reset font size increase font size

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای فوراتی ناوەڕاست و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ناو کۆمپانیاکەیان دەستگیر کردووە.

ئەم ڕێکارە یاساییە نوێیە لە کاتێکدایە، دەسەڵاتداران هەڵمەتەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا چڕتر کردووەتەوە.

ئەم دەستگیرکردنە بەشێکە لەو هەڵمەتە توند و بەرفراوانەی، کە لە ڕێککەوتی 28ی حوزەیرانی 2026ەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دژە گەندەڵی لە بەغدای پایتەخت و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە.

لەو هەڵمەتە تا ئێستا چەندین پەرلەمانتار، کەسایەتیی سیاسی و بازرگانی گرتووەتەوە و پشکنین بۆ ماڵەکانیان کراوە، ئەمەش لەسەر بنەمای تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی.

هەر لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، دوێنێ دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاشکرای کرد، کە توانیویانە بەڕێوەبەری کارە سەربازییەکان لە وەزارەتی بەرگری لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای ناو وەزارەتەکە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاساییان بکەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.