ڕاستەوخۆ

ئەمریکا دەستی بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیشدا گرت؛ بەهای نەوتەکەیان بە 500 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت

reset font size increase font size

هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر دوو کەشتیی گەورەی نەوتهەڵگری ئێراندا گرتووە کە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتیان تێدایە و بەهاکەی بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.

ئەم دوو کەشتییە لە زەریای هیندی لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بەپێی زانیارییەکان، تەنیا چەند هەفتەیەکیان ماوە بۆ ئەوەی بگەنە کەناراوەکانی ئەمریکا. ئیدارەی ئەمریکا لە ڕێگەی دەزگای دادوەری و بەکارهێنانی یاسای تایبەت بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ، هەوڵ دەدات ئەم کەشتی و نەوتانە بفرۆشێت و داهاتەکەی بۆ مەبەستی دارایی بەکاربهێنێت.

ئەگەر ئەم کەشتییانە بە سەرکەوتوویی بگەنە بەندەرەکانی ئەمریکا، دەبنە یەکەم بڕە نەوتی ئێران کە لە ساڵی 2023ـەوە دەگەنە خاکی ئەو وڵاتە. لە کاتێکدا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێشتا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە، دادوەری گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی باشووری تێکساس ڕایگەیاندووە کە نووسینگەکەیان بە تەواوی ئامادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەم کەشتییە دەستبەسەرکراوانە لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.