ڕاستەوخۆ

عێراق و سووریا لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی پەیوەندیی سنووری ڕێک کەوتن

reset font size increase font size

بەرپرسانی عێراق و سووریا لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆییەوە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کەناڵی «ڕاستەوخۆی» پەیوەندیی ئەلیکترۆنی لە نێوان دەروازە سنوورییەکانی هەردوولادا دامەزرێنن، ئەوەش بە مەبەستی باشترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری لە کارەکاندا.

بەپێی میدیای فەرمی، ڕێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا لە 27ی ئەیلوولی 2026 ئەنجام درا، کە تێیدا دۆخ و چۆنیەتیی پێشخستنی پەیوەندی و بازرگانی لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕەبیعە، وەلید و قائم تاوتوێ کرا.

عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ڕێنماییەکانی پێشووی سەرۆکوەزیران بۆ بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی پارێزراو، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی کەناڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری، هەماهەنگی لەپێناو نەهێشتنی بەربەستەکان و دابینکردنی هاتوچۆیەکی بێگرێ و گۆڵی بازرگانی.

هەروەها ڕێککەوتن کرا لەسەر «دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران» لە دەروازەی سنووریی وەلید، دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی پاسپۆرت و ڕێگاوبانەکان کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا کارەکانیان کۆتایی بێت، و لەم ماوەیەشدا گەشتیاران دەتوانن لە ڕێگەی دەروازەکانی ڕەبیعە و قائمەوە هاتووچۆ بکەن.

لە بەشێکی تری ڕێککەوتنەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گواستنەوەی ئەلیکترۆنیی داتاکانی گومرگ بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی کات و دڵنیابوونەوە لە دروستیی زانیارییەکان، کێش و جۆر و بڕی باجی گومرگی.

لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، بەغدا زۆرینەی مامەڵە گومرگییەکانی لە کاغەزەوە گواستووەتەوە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی کە ناسراوە بە (ASYCUDA) و لەلایەن کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تجارت و گەشەپێدان (UNCTAD)ـەوە پەرەی پێ دراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.