بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه له باره‌ی قه‌یرانی سوته‌مه‌نیی له هه‌رێمی كوردستان و بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدرێت.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، بڕیاره كاتژمێر یه‌كی دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ پرسی قه‌یرانی سوته‌مه‌نیی له هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له هه‌رێم دروستبووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، پێ ده‌چێت له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق بڕیار له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نیی له هه‌رێم بدات، چونكه پێشتر عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵێنیدا بوو به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو له‌و باره‌یه‌وه.
له‌ئێستادا له په‌رله‌مانی عێراق، دوو ئاراسته هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نیی له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر نوسراوێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژانه ده‌یداته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت و حكومه‌تی عێراق خۆی هاوشێوه‌ی پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراق سوته‌مه‌نیی به نرخی 450 دینار بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكات، له به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارانی پارتی واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ڕۆژانه ده‌یداته هه‌رێم، زیاد بكرێت بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.