ڕاستەوخۆ

سعودییە، تورکیا و پاکستان بەرەو بەدامەزراویکردنی ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش هەنگاو دەنێن

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد کە هەریەکە لە عەرەبستانی سعودییە، تورکیا و پاکستان بەرەو پێک هێنانی میکانیزمی ستراتیژی، سیاسی و سەربازی هەنگاو دەنین تاوەکو ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش ئاڕاستەی قۆناغێکی کارا و جێبەجێکاریی ڕاستەوخۆ ببن.

لە پەیمانی سیاسییەوە بۆ دامەزراوەی سەربازی
 بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئاژانسی ڕوویته‌رز بڵاوی کردووەتەوە، ئەم سێ وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدان ڕێککەوتنەکە لە بەڵێننامەیەکی سیاسییەوە بگۆڕن بۆ چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی سەقامگیر و درێژخایەن بۆ هاوکاریی بەرگری.

بەرپرسانی سەربازیی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە، هاوکارییەکانی داهاتووی نێوان ئەم سێ هێزە ناوچەییە تەنها لە ڕووی سیاسییەوە نامێنێتەوە، بەڵکو زنجیرەیەک چالاکیی مەیدانی دەگرێتەوە، لەوانە:  ئەنجامدانی ڕاهێنان و مانۆڕی سەربازیی هاوبەش.  پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگری و گواستنەوەی تەکنەلۆجیا. دەستپێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی چەک و سیستەمی بەرگری.

بنەما سەرەکییەکانی ڕێککەوتننامەی مەککە
ئەم ڕێککەوتنە لە 7ی ئاب لە شاری مەککە  لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان شازادەی جێنشینی سعودییە محەمەد بن سەلمان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی پاکستان محمد شهباز شريف واژۆ کرا.

یەکێک لە بڕگە هەرە دیارەکانی ئەم پەیماننامەیە ئەوەیە، کە هەر دەستدرێژی و هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر تەواوی لایەنەکانی دیکە ئەژمار دەکرێت. ئەمەش چەمکی بەرپەرچدانەوە و پاراستنی هاوبەش لە ناوچەکەدا قووڵتر دەکاتەوە.

 لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕوونی کردەوە کە پاش تەواوبوونی دروستکردنی میکانیزمە فەرمییەکان و ئامادەکارییە ئیدارییەکان، وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەتوانن ببنە ئەندام لەم ڕێککەوتنەدا، بەپێی ئەوەی ڕێککەوتنەکە ئامانجی ئاسایش و سەقامگیرییە.

هاوکات، بەرپرسانی سعودییە دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە نە لە دژی هیچ هاوپەیمانییەکی دیکەی عەرەبی و کەنداوییە، نە ئامانجێکی مەزهەبیە، بەڵکو دروستکردنی هێزێکی خۆبەڕێوەبەر و بەهێزکردنی بنەماکانی ئاشتییە لە ناوچەکەدا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.