ڕاستەوخۆ

نەتنیاهۆ فەرمانی بە ئامادەکردنی دۆسێیەکی دادوەری لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دژی ئەردۆغان کرد

reset font size increase font size

بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمان بە تیمی هاوبەشی وەزارەتەکان و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی نێودەوڵەتی کردووە کە دەست بە ئامادەکردنی دۆسێیەکی دادوەری لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی (i24NEWS)، ئەم بڕیارەی نەتنیاهۆ دوای ئەوە هات کە ئەردۆغان ڕایگەیاند داوای لە ئینتەرپۆڵ کردووە بۆ دەستگیرکردنی نەتنیاهۆ (Red Notice) دەرکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ زنجیرەیەک پەرەسەندنی سیاسی و ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

دۆسێیەکی ئیسرائیل دژی ئەردۆغان سەرنجێکی زۆر لەسەر ئەم خاڵانە چڕ دەکاتەوە:

پەلامار و هێرشەکان بۆ سەر کورد: بەشێکی سەرەکیی دۆسێیەکە تیشک دەخاتە سەر هێرش و پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیا دژی کەمینە کوردییەکان لە ناوخۆی تورکیا.

پاڵپشتی دارایی بۆ حەماس: دۆسێکە هاوکات پەیوەندیدار دەبێت بە پشتگیری و پارەدارکردنی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن حکومەتەکەی ئەردۆغانەوە.

پێگەکە ئامژەی بەوە کردووە  ئەگەر هەیە ئیسرائیل ڕاستەوخۆ دۆسێیەکە پێشکەش بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نەکات، چونکە ئیسرائیل (و تورکیاش) پەیماننامەی ڕۆمایان واژۆ نەکردووە و دان بە دەسەڵاتی دادگاکەدا نانێن، بەڵکو پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل لایەنێکی سێیەم (وه‌ک بریکارێک) بۆ ئەم مەبەستە بەکار بهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەکان دەڵێن ئیسرائیل هیوادارە لە کۆتاییدا پێویست نەکات ئەم دۆسێیەیە فەرمی پێشکەش بکرێت، بەڵکو ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە ئەوەیە کە وەک کارتێکی فشار و لەمپەرێکی ڕێگر (Deterrent) دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بەکاری بهێنێت.

هەردوو لایەنی نەتنیاهۆ و وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم زانیارییانە نەداوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.