دووەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دامەزراوە، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە کۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای دەوڵەت بەڕێوەچوو، کە بریتی بوون لە: ئاکین گورلەک، وەزیری داد؛ مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ هاکی سوسماز، ئەمینداری گشتیی سەرۆکایەتیی کۆمار؛ و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی (میت) و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی.
کۆبوونەوەکە بە ڕووی ڕۆژنامەنووساندا داخراو بوو و تێیدا چەندین بڕیار و تەوەر تاوتوێ کران، لەوانە:
بڕیاری پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکان درا.
ئەرک و سنوری دەسەڵاتەکان دیاری کران.
بڕیار لەسەر هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکان درا.
پلانی چالاکییەکانی داهاتوو تاوتوێ کرا.
بڕیارە دواتر بەیاننامەیەکی نووسراو سەبارەت بەو بابەت و خاڵانەی کە لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە تاوتوێ کراون، بڵاو بکرێتەوە.