ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا: بوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەقامگیری پێویستە

reset font size increase font size

دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جیهان و ئەوروپا هەیە و جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری پێویستە.

دیلان یەشیلگۆز لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە چڕتر بکرێنەوە و ڕووی لە ئەمریکییەکان کرد و گوتى: "بوونی ئێوە لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە". 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گرنگە کار بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی سەقامگیری بکرێت تەنانەت ئەگەر هێزەکانی ئەمریکاش بکشێنەوە، چونکە هۆڵەندا پێویستی بە هاوپەیمانەکانی هەیە و بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ئەوەشی خستە ڕوو کە وڵاتەکەی بە پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکانی لوبنان و هەماهەنگی لە گەرووی هورمزدا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ دەکات، و ڕایگەیاند کە هێشتا ئەم پرسانە لە ناو ناتۆ یان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یەشیلگۆز دووپاتی کردەوە کە هۆڵەندا بە بڕیارانە بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.