موجتبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە گەلی ئێران بە تواوی لە پشت هەڵوێستی وڵاتەکەیەوە لەسەر گەرووی هورمز وەستاون و بانگەشەی ئەوەی کرد کە زیاتر لە 30 ملیۆن ئیرانی ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لەو ناوچەیە ڕاگەیاندووە.
موجتبا خامنەیی ئاماژەی بەوە دا کە چین و توێژە جیاوازەکانی ناوخۆی ئێران "ئامادەیی سەربازیی تایبەت» نیشان دەەن، و گەرووی هورمزیشی بە ڕێڕەوێکی ئاوی "گرنگ و پڕبەرەکەت" وەسف کرد کە پێویستە بەرگریی لێ بکرێت.