ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: کۆتایی دەسەڵاتی ئێران نزیکە

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، ڕایگەیاند کە کۆتایی دەسەڵاتی ئێران نزیکە و هۆشداریی دا کە ئەگەر تاران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا "لێدانێکی وه‌ها دەخوات کە هه‌رگیز له‌ خەیاڵیشیدا نایەت".

نەتانیاهو پێش کۆبوونەوەی کابینەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئێران لە ئێستادا خۆی لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دوور دەخاتەوە و هۆکاری ئەوەش باش دەزانێت.

هەڕەشەی لە تاران کرد و گوتی: "ئەگەر ئێران هێرش بکات، بێگومان دەتوانێت هەڵەیەک بکات و هێرش بکاتە سەر ئێمە، بەڵام لەو حاڵەتەدا تووشی لێدانێکی زۆر قورس دەبێت."

ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی ناوچەکە دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، و پاشان تێکچوونی ئاگربەست، بەردەوامن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.