ڕاستەوخۆ

سوپای ئوردن: لە کۆی 20 مووشەکی بالیستیی ئێران، 18مووشەکمان خستووەتە خوارەوە

reset font size increase font size

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزییەکی سەربازیی مەترسیداری بەخۆوە بینی، پاش ئەوەی سوپای ئوردن ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵێک مووشەکی بالیستی ئێرانی ڕاگەیاند و ئەمریکاش تێکشکاندنی چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی ئاشکرا کرد.

 وتەبێژی فەرمیی سوپای ئوردن ئاشکرای کرد، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەرپەرچی 20 مووشەکی بالیستییان داوەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەی خاکی ئوردن کرابوون. بەیاننامەکە جەختی لەوە کردەوە کە 18 مووشەک بە سەرکەوتوویی لە ئاسماندا تێکشکێندراون و دوو مووشەکەکەی دیکەش لە ناوچەی بێ لایەن و دوور لە دانیشتووان کەوتوونەتەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوونی لێبکەوێتەوە.

 لە لایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی میدیا فەرمییەکانی تارانەوە ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەیان بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە ناوچەی "ئەزرەق" لە ئوردن کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ ‌هێرشەکانی  ئەمریکا بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکانی ئێران.
هاوکات پاسداران ڕاگەیەندراوێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ سەرجەم ستافی کەشتییە نەوتییەکانی نزیک بەندەرەکانی کوێت و بەحرێن دەرکرد و داوای کرد دەستبەجێ کەشتییەکانیان چۆڵ بکەن چونکە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە.

 لە بەرامبەردا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد کە ڕۆژی 8ی ئەیلوول، توانیویانە پێنج  کەشتیی نەوتی ئێرانی تێکبشکێنن.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کردەوەیە پاش ئەوە هات کە سوپای پاسداران دوو جار بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، بەڵام کەشتییە جەنگییەکە توانیویەتی لە هێرشەکان دەرباز بێت و بەردەوامی بە دەورییەکانی خۆی بدات بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانیان بکەوێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.