ڕاستەوخۆ

بانکی ناوەندیی عێراق دەنگۆی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی بە تەواوەتی ڕەت کردەو، کە باس لە بوونی بڕیار یان هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن و جەختی کردەوە کە نرخی فەرمی وەک خۆی جێگیرە.

ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2026، بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەواڵەکانی تایبەت بە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار دوورن لە ڕاستییەوە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە دەرنەچووە. هەروەها ڕوونی کردەوە کە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمیی پەسندکراو لەلایەن بانکەکەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندی داوای لە میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا ورد بن و لە پرسی سیاسەتی نەختینەییدا تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، تاوەکو نەبنە هۆی دروستبوونی پشێوی لە بازاڕدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.