ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: وانەیەک بە ئەمریکا دەدەین کە چیتر هەڵە نەکاتەوە

reset font size increase font size

فەرماندەییی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەڵێنی داوە بە بەرپەرچدانەوەیەکی سەربازیی بەهێز و یەکلاکەرەوە وەڵامی هەنگاوەکانی ئەمریکا بدەنەوە.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەیدا پشتیوانی و ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ فەرمانەکانی موجتەبا خامنەیی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد، پەیامەکەی ناوبراو وەک نەخشەرێگایەکی ڕوونە بۆ بەردەوامیدان بە بەرگری لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکان چارەنووسی وڵاتەکەیان بە بەڵێنەکانی ئەمریکاوە نابەستنەوە و ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و خۆڕاگری هەڵدەبژێرن.

فەرماندەییی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، لە وەڵامی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکادا، وانەیەکی لەبیرنەکراو و بەهێز بە واشنتن دەدەن بە جۆرێک، کە ڕێگە لە هەر دەستدرێژییەکی دیکە بگرێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنی بەرامبەر ل کار دەخەن.

هاوكات سوپای پاسداران جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆیی، بەهێزکردنی ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوە و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری و هەواڵگری کردووەتەوە تاوەکو ڕێگە لە هەر درز و کەلێنێکی ئەمنی بگیڕێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.