ڕاستەوخۆ

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی بەغدا و هەولێر دابەزی

reset font size increase font size

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەردوو بازاڕی دراو لە بەغدای پایتەخت و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بەغدا نرخی دۆلار لە هەردوو بۆرسەی سەرەکیی ئەلکفاح و ئەلحارسیە ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە 150,350 دیناری عێراقی بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا بەیانیی ئەمڕۆ نرخەکەی 150,800 دینار بوو. هاوکات لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕەکانی بەغدا، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار دابەزی بۆ 150,750 دینار و نرخی کڕینیشی گەیشتە 149,750 دینار.

لەلایەکی دیکەوە، لە بازاڕەکانی شاری هەولێر، بە هەمان شێوە نرخی دۆلار دابەزی، بە شێوەیەک لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 151,050 دینار و نرخی کڕینیشی بە 150,950 دیناری عێراقی تۆمارکرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.