ڕاستەوخۆ

هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت، هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێک 72 هەزار دینار وه‌رده‌گرێت.

بڕی ئەو هاوکارییەی بۆ ئەم مانگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەرخانکراوە زیاتر شەش ملیار دینارە، نزیکەی 90 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە لەو بڕە پارەیە سوودمەند دەبن.

بڕی ئەو پارەیەی بەر هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێک دەکەوێت، نزیکەی 72 هەزار دینارە. پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەكه‌ لەڕێگەی ئامێرەکانی "هەژماری من"ـەوە دەبێت، پێشمەرگەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تیمەوە پارەکەیان وەربگرن.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاوكاری ئه‌و هێزانه‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند ساڵێكه‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆی رووبه‌ڕرووبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش.

پێشتر بڕی هاوكارییه‌كه‌ بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك نزیكه‌ی 400 هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام ئێستا بۆ 72 هه‌زار دینار كه‌میكردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانه‌ ساڵانه‌ 25% رێژه‌ی هاوكارییه‌كه‌ كه‌مده‌كات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.