ڕاستەوخۆ

هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حکومەتی هەرێم سه‌ردانی بەغداد دەکات

reset font size increase font size

بڕیاڕه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجەی ساڵی 2026ی عێراق سەردانی بەغداد بکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی دەربارەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد رایگەیاند، بڕیار بوو ئەم هەفتەیە سەردانەکە بکرێت، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

باسی لەوەشکرد، ئامانجی سەردانی شاندەکە، پاکتاوکردنی داهات و خەرجییەکانی سێ ساڵی رابردووی نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

ئاشکراشیکرد، کۆمەڵێک بابەت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت گرنگترینیان بودجەی ساڵی 2026ـی عێراقه‌، له‌گه‌ڵ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تا ئێستا به‌ هەڵپەسێردراوی ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سیستەمی ئەسیکۆداش گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.