ئوستورالیا گێرانەوەی هاوڵاتیانی خۆی له ناو کەمپەکانی داعش لە سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵ راگرت.
تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوستورالیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لەسەر پێشنیاز و رێنمانی دەزگای ئاسایش گێرانەوەی 34 هاووڵاتی وڵاتهكهمان لەناو کەمپی رۆژ لە حەسەکە، کە ژن و منداڵن راگرتووه، چونکە هیچ مەرجێکی یاساییان تێدا نەبوو.
لەبارەی گێرانەوەی هاوسەر و منداڵانی ئەندامانی داعش، ئەتۆنی ئەلبانیس، سەرۆکوەزیرانی ئوستورالیا گوتی، ئێمە هیچ هاوکارییەکی ئەو ژن و منداڵانە ناکەین بۆ گەڕانەوەیان، چونکە ئەوان خۆیان بڕیاری خۆیان داوە و چوونەتە ناو ئەو بیروباوەڕە دڕندانەیە، خۆشیان دەبێت بەرپرسیارێتییەکە هەڵبگرن.
زۆربهی وڵاتانی جیهان ژمارهیهك له هاووڵاتیانیان له ریزهكانی داعشدان، له ئێستادا زۆربهیان خۆیان و هاوسهر و منداڵیان دهستبهسهرن، زۆربهی وڵاتانیش رهتیانكردوهتهوه هاووڵاتیهكانیان وهربگرنهوه.