بەهۆی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نرخی نەوت لەبازاڕی جیهاندا دابەزینی تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هەردوو جۆرەکەی نه‌وت کەمترین نرخی لە دوو هەفتەی ڕابردودا تۆمارکرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئارامییه‌ی له گفتوگۆیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا هاتە ئاراوە.
له ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 67.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌وه‌ش 0.05% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 62.28 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ئه‌ویش به رێژه‌ی 0.08% دابه‌زی .
هەر لەو بارەیەوە، گرووپی راوێژكاری سیاسی ئۆراسیا گرووپ بە ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، پێشبینییانكردووه له كۆتایی نیسانی داهاتوو ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌م پێشبینیه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت له بازاڕی جیهاندا.