لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکاندا، بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ بە ڕێژەی 0.6٪ بەرز بووەوە و گەیشتە نزیکەی 4 هەزار و 650 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەمەش گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ مانگی ڕابردوودا.
هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لابردنی سفری دیناری عێراقی، بەشێک لە هاووڵاتییان پەنایان بۆ کڕینی دۆلار بردووە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دینار، بە جۆرێک 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار.
لە لایەکی ترەوە، بەهۆی سزادانە نووسراو و نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن دابەزینێکی تری بەخۆوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 20 ملیۆن و 250 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا.