ڕاستەوخۆ

كاریگه‌رییه‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمز، له‌ كه‌رتی وزه‌وه‌ بۆ كشتوكاڵ و مۆبایلی زیره‌ك

reset font size increase font size

سنورداركردنی هاتوچۆی كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ گروی هورمز له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو نرخی خۆراك و به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانیشی له‌ جیهاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت بواری ته‌كنۆلۆژیا و كه‌رتی ته‌ندروستیش كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.

هه‌ر به‌هۆی سنورداركردنی هاتوچۆی بازرگانیی له‌ گه‌روی هورمز، كۆمه‌ڵێك كاڵا كه‌ پێویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكن، نرخه‌كانیان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك وڵات نزیكه‌ له‌وه‌ی قه‌یران دروست بكات.

 

کشتوکاڵ وخواردن

بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک لەسەر سێی تۆوە ڕووەکییەکانی  جیهان، وەک (یوریا، پۆتاش، ئامۆنیا و فۆسفات) بە گەرووی هورمزدا ​​تێدەپەڕن.

ئاماره‌كانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەریدەخەن، لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگه‌وه‌، هەناردەکردنی بەرهەمە پەیوەندیدارەکان بە تۆوی ڕووەکیی لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

کەمیی ئەم پێداویستیانەش زیانی زۆر به به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بەو پێیەی مانگی ئازار و نیسان وەرزی چاندنن لە نیوەگۆی زەوی باکوور.

پەیمانگای "کیل"ـی ئەڵمانی بۆ ئابووریی جیهانی هۆشیاریداوە، تەنانەت داخستنێکی کورتخایەن، دەتوانێت تەواوی وەرزێکی کشتوکاڵ  تێکبدات و نرخی گەنم له‌ جیهاندا، بە ڕێژەی %2.4 و نرخی سەوزە و میوە بە ڕێژەی  %2.5زیادبکات.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی پەیمانگاکە، ئەو وڵاتانەی چاوەڕواندەکرێت زۆرترین کاریگەریی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک بیانگرێتەوە بریتین لە (عێراق، تورکیا، کوەیت، ئیماڕات، بەحرەین، زامبیا، سریلانکا، پاکستان، تایوان، یۆنان و هیندستان و ئازەربایجان).

 

پزیشکیی و تەکنەلۆژیا

یەک لەسەر سێی گازی هیلیۆم لە جیهاندا لە قەتەرەوە هەناردە دەکرێت و بە گەروی هورمزدا ​​تێدەپەڕێت.

ئەو گازە بەرهەمێکی لاوەکیی بەرهەمهێنانی گازی سروشتییە و لە دروستکردنی کۆمپیوتەر و ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ناوماڵدا بەکاردەهێنرێت.

هەروەها هیلیۆم بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ساردکردنەوەی موگناتیسی بەکاردەهێنرێت لە ئامێرەکانی وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) کە لە نەخۆشخانەکاندا بۆ پشکنینی چەندین نەخۆشی بەکاردەهێنرێن.

کارگەی ڕاسی قەتەری کە ئەو گازە بەرهەم دەهێنێت، به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، بەرهەمهێنانی ڕاگرتووه‌.

حکومەتی قەتەریش هۆشداری داوە له‌وه‌ی، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ به‌ریكه‌وتوون، سێ بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دابینکردنی گازەکە دروستکردووە.

پراشانت یاداڤ، توێژەری تەندروستیی جیهانی لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە هۆشداری دەدات لەوەی، کەمیی هیلیۆم تێچووی پشکنینی MRI بەرز دەکاتەوە.

ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت تێچووی کۆمەڵێک بەرهەمی تەکنەلۆژیای وەک مۆبایلە زیرەکەکان و ناوەندەکانی داتا بەرز بکاتەوە.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.