وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، پێویسته هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندی جێبەجێکردنی سیستمی گومرگیی ئەسیۆکدابن و زمانی کوردییش بۆ لە سیستمەکەدا دەبێت.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووریی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی سیستمی ئەسیکۆداوە ڕایگەیاند، پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندبن بە جێبەجێکردنی سیستمە گومرگییەکە و یاساکانی، لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییەکان دەستنیشانبکرێن بە مەبەستی چارەسەرکردنیان بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی سیستمێکی نیشتیمانیی.
جەختیشی لە پێویستی جێبەجێکردنی ئەرک و دابینکردنی پێدوایستییەکانی سیستمەکە کردوەتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داواشیکردوە هەردوولا دڵنیایی بدەن لە کارکردنی بێکێشە لە پڕۆسەکەدا.
بە گوتەی تەیف سامی لەگەڵ زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیدا زمانی کوردیش بۆ سیستمی ئەسیکۆدا زیاد دەکرێت بە مەبەستی ئاسانکاریی و ڕاییکردنی مامەڵەکان بەبێ گرفت لەلایەن دەرازەکانی هەریمی کوردستانەوە.
له چهند ڕۆژی ڕابردودا شاندێكی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان چوونه بهغداد و لهگهڵ بهرپرسانی عێراقی لهسهر خاڵه ناكۆكهكانی سیستمی ئهسیكۆدا ڕێككهوتن.