وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی، پارەی پسوولەی کارەبایان بە ڕێگەی ئی - پسوولە داوە.
وەزارەتەکە دەڵێ، هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی حەوت بانک و جزدانی ئەلکترۆنی دانپێدانراوی بانکی ناوەندیی عێراق، پارەی پسوولەکانیان بدەن.
هاوکات، پڕۆژەى ڕووناکى ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، وەک پاڵپشتییەک و هاوکارییەک بۆ هاوبەشانی ماڵان، تاوەکو بەروارى 12ـی مانگی ئازار، هەر بڕە پارەیەک کە هاوبەشان لە ڕێگەی سەکۆی "ئی-پسوولە"ـوە بیدەن، پارەی ڕووناکی بێت یان قەرزی کۆن، ئەوا بەڕێژەى لەسەدا 20% لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوویان کەم دەکرێتەوە.
پڕۆژەى ڕووناکى ئەوەى خستووەتەڕوو، %80 هاوبەشانى کارەباى ماڵان، لەسەر دوایین پسوڵەى کارەبا کەمتر لە 160 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەشێکى زۆرى هاووڵاتیان، نیگەرانن بەرامبەر زۆرى هاتنەوەى پارەى کارەبا لە مانگەکانى ڕابردوودا.