هەرچەندە لە سەرەتایی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بڕیاری راگرتنی نەسرییەی وەزیر و بەرپرسە پلەباڵاکانی دەرکرد، بەڵام، دوای مانگێک لە بڕیارەکە، حکومەت، نەسرییەکەی بۆ گەڕاندنەوە.
میدیای یەکێتی، لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم گواستوویەتییەوە، بە بڕیاری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، نوسراوی راگرتنی خەرجکردنی نەسرییەی وەزیر و بەرپرسە پلەباڵاکان راگیراوە و كاری پێناكرێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، هۆکاری راگرتنی بڕیارەکە بۆ ئەوە بووە، کاروباری وەزیرەکان رانەوەستێت، وتیشی، نەسرییەی مانگانە وەزیرەکان زۆرن، تەنها وەزیری دارایی مانگانە 150 ملیۆن دینار نەسرییەی هەیە.