بەگوێرەی هەواڵی فاينانشال تايمزی بهریتانی، لەکۆی 24 هەزار زیندانی داعشی کامپی هۆل 20 هەزاریان هەڵاتووەن.
فاينانشال تايمز بڵاویكردهوه، لە کۆی ئەو 20 هەزار زیندانییەی داعش کە لەڕێگەی پەرژینی ناو کامپەکەوە هەڵاتوون، بەشێکیان لە ڕێگەی نایاساییەوە هەڵاتوون بۆ عێراق و تورکیا و ئەوانەی تریش لەسەرانسەری سوریادا بڵاوبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەنها دوو هەزار هاووڵاتی عێراقیی و سووریی لە کامپەکەدا ماون، تا ئێستاش ڕوون نییە کێ یارمەتی زیندانییەکانی داوە بۆ هەڵاتن، هەندێک ئاماژە بە لایەنگرى بەرپرسانی حکومەت دەکەن، هەندێکی تریش بە هاوکاریی هۆزە ناوخۆییەکان ناوی دەبەن.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاندووە، حکومەتی سوریا دەیەوێت سەرجەم داعشە بیانییەکان ڕادەستی وڵاتەکانیان بکاتەوە و کامپەکە بۆ هەمیشە دابخات.
پێشتر كامپی هۆل لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاواوه بهڕێوهدهبرا، بهڵام دوای گرژییهكانی ماوهی رابردو، كهمپهكه رادهستی هێزهكانی حكومهتی كاتی سوریا.