كه‌شناسیی عێراق پێشبینی ده‌كات، له كۆتایی ئەم هه‌فتە شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین و هه‌وره بروسكه، له هه‌ندێك ناوچه‌ش خۆڵبارین ڕوو له ناوچه جیاكانی عێراق بكات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زۆربه‌ی شار و ناوچه جیاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به بڕی جیاواز باران ده‌بارێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ش هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ته‌نها لە ناوچه‌ی ڕۆژئاوای عێراق كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت.
بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كه‌ش جێگیر ده‌بێت و له دوا نیوه‌ڕۆوه ورده ورده كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه و ئاسمان به‌ره‌و ساماڵ ده‌چێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باكور و هه‌رێمی كوردستان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه.
پێشبینییەکان بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممە باس لەوە دەکات، له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی په‌ڵه هه‌ور، كه‌مێك پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
هەروەها بۆ ڕۆژی هه‌ینیی، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، ئاسمان هه‌ور و هه‌تاو ده‌بێت، له ناوچه‌كانی باكور و هه‌رێمی كوردستانیش ئاسمان هه‌ور و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتووش، ته‌واوی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، باشور و باكور به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئاسمان هه‌ور و ئه‌گه‌ری بارانبارین و له هه‌ندێك ناوچه‌ش هه‌وره بروسكە هەیە.