پەرلەمانتارێک ئاشكرایدهكات، پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دووبارە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دەستپێبکاتەوە.
سەفا جابری، ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ پێداچونەوە بە یاساکانی پێشوودا، لەوچوارچێوەشدا یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
هاوکات نورا جەحیشی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سەروەری لە بارەی یاساکەوە وتویهتی، پێویستە یاساکە دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنێت و رەچاوی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی گەنجان بکات، ئامانجی پڕۆژە یاساکەش خزمەتکردنە بە توێژی گەنجان.
خزمەتکردنی سەربازی زۆرەملێ لە سەردەمی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراقدا جێبەجێدەکرا، لە دوای روخانی رژێمی بەعس له ساڵی 2003، سەربازی زۆرەملێ کۆتایی پێهێنرا.