ڕاستەوخۆ

بەریتانیا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

reset font size increase font size

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتە یاساییە نوێیەکانی، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستووەتە نێو لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان (تیرۆریستی) لەو وڵاتەدا.

پرسی ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" لە بەریتانیا مێژوویەکی درێژی هەیە و پێشتر چەندین جار لە لایەن پەرلەمانتاران و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە داوا خرابووە ڕوو. دواجار دوای زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی جووەکان لە بەریتانیا، حکومەتەکەی کیر ستارمەر هاوشێوەی ئەو بەڵێنانەی کە پێشتر دابووی، پڕۆژەیاسای "هەڕەشەی دەوڵەتان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی" بە ڕێکارێکی خێرا پەسەند کرد.

پێش هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە، دەقە یاساییەکانی بەریتانیا بۆ قەدەغەکردنی "گرووپە تیرۆریستییەکان" ئەو ڕێکخراو و هێزانەی نەدەگرتەوە کە لە لایەن دەوڵەتانەوە پشتگیری دەکرێن، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لەمەودوا ئەم سەرپێچیانە وەک تاوانێکی کیفری (تاوانکاری) هەژمار دەکرێن:

بانگەشەکردن بۆ پشتگیریکردنی سوپای پاسداران، یان دەربڕینی هەر بیروڕا و باوەڕێک کە لایەنگریی ئەم دامەزراوەیە بکات.

هاوکاریکردنی سوپای پاسداران بۆ ئەنجامدانی هەر چالاکییەک کە پەیوەندیی بە بەریتانیاوە هەبێت، یان نانی هەر هەنگاوێک کە بە شێوەیەکی کاریگەر خزمەت بەم هێزە بکات.

وەرگرتن یان هێشتنەوەی هەر جۆرە قازانج و بەرژەوەندییەکی ماددی لە سوپای پاسدارانەوە، یان کارکردن وەک نوێنەری ئەوان.

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکیی لەم هەنگاوە، پەکخستن و ڕێگریکردنە لە چالاکیی ئەو کەس و لایەنانەی کە کار بۆ بەرژەوەندی، پەرەپێدان و تەمسیلکردنی ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناو خاکی وڵاتەکەیدا دەکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.