دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا پێیان ڕاگەیاندووە سەرجەم ئەو مینانەی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەروی هورمزدا هەبوون، لادراون و تەقێنراونەتەوە.
ناوبراو هۆشداریی دا کە ئێران ئاگادار کراوەتەوە هەر کەشتی یان بۆتێک هەوڵی دانانی مینی نوێ بدات، راستەوخۆ و بێ هیچ دواکەوتنێک وێران دەکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سیاسەتی "سفر لێبووردن" لەم بارەیەوە بە تەواوی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.