ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی بەسیج: بەمزوانە وێنەی نوێی موجتەبا خامنەیی بڵاو دەکرێتەوە

reset font size increase font size

قاسم قورەیشی، جێگری ڕێکخراوی بەسیجی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بەم زوانە وێنە و دیمەنی نوێی موجتەبا خامنەیی، سێیەمین ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو دەکرێنەوە.

لە لێدوانەکەیدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، قاسم قورەیشی ئاماژەی بەوە کرد، وێنە نوێیەکان موجتەبا خامنەیی لە ناو خەڵک و لەسەر شەقامەکاندا نیشان دەدەن، هاوکات دیمەنی کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکاندا تێدایە.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسەکەی بەسیج لە کاتێکدایە، بۆ چەند مانگێک دەچێت هیچ وێنە یان ئاماژەیەکی دەنگیی موجتەبا خامنەیی بڵاو نەکراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ماڵی باوکی بە سەختی بریندار بووبێت.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی بڵاوی کردبووەوە، کە موجتەبا خامنەیی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەتەوە و تاوتوێی پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بە دۆخی سەربازی و ئابووریی وڵاتەکەیان کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.