ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی وەزیران دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ ڕادەگرێت

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار کردووەتەوە، کە دانانی جێگر و ڕاسپاردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ بە هەموو شێوازەکانییەوە ڕاگیراوە.

بە گوێرەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە و بە ژمارە (9722) لە ڕێککەوتی (9ی ئابی 2026) ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە، کارکردن بەم ڕێنماییە نوێیە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران (ژمارە 269 لە 5ی شوباتی 2025 و ژمارە 292 لە 15ی تشرینی یەکەمی 2025) دەبێت.

هاوكات لە بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ڕێگە نەدرێت هیچ ناوێک بۆ ئەم مەبەستە بەرز بکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی دیوان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.