شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشکرایەسەر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە، میدیای ئێران دەڵێت، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.
هێرشەکە بە درۆن کراوەتەسەر گوندی بادلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەورووبەری.
ئەگەرچی درۆنەکە تێکشکێندراوە و خراوەتە خوارەوە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی لەکاتی کەوتنە خوارەوەی، ئاگرێکی فراوان لە گوندی بادلیان کەوتەوە بووە هۆی سوتانی بەشێکی فراوانی پووش و پاوانی ناوچەکە.
میدیای تەسنیمی سوپای پاسداران، دیمەنی هێرشەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەزاری سەرچاوەی عێراقییەکانەوە دەڵێت، هێرشکراوەتەسەر حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.