ڕاستەوخۆ

فەرماندەیی یەپەژە: ئامادەین لەناو وەزارەتی ناوخۆی سووریادا تێکەڵ ببنەوە

reset font size increase font size

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاراستەیەکی ئەرێنی بۆ بەشداربوونی هێزەکانیان لە پەیکەری ئەمنیی سوریادا هەیە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە 26ی ئابدا، شاندێکی فەرمیی یەپەژە لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕاگواستن لە دیمەشق کۆبوونەتەوە. لە دیدارەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان گفتوگۆ لەسەر داهاتووی هاوکارییە ئەمنییەکان، ئاسایشی گشتیی سوریا و ڕێکارەکانی بە ئەنجام گەیاندنی پێوەندییەکانی نێوانیان کراوە.

تەوەرەی سەرەکیی دانوستانەکان بریتی بووە لە دیاریکردنی پێگەی یەپەژە، بە گوێرەی ڕاگەیانددراوەکە، هەردوو لایەن هاوڕا بوون، کە یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و ڕێکخراو لەناو پەیکەری وەزارەتی ناوخۆدا تێکەڵ بکرێت.

فەرماندەیی یەپەژە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی و باش بووە، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دووەمی 2026، دیالۆگ و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوام دەبن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.