ڕاستەوخۆ

گەریلاکانی کوردستان؛ گروپێکی سەربازیی کە سەرجەمیان ژنن

reset font size increase font size

ئاریان، شەڕ بۆ خێزان و گەلی کورد دەکات

ئاریان ئەندامی یەکەیەکی هێزی پاراستنی ژنانی پژاکە، باس لەوەدەکات وەک کوردێک لە ئێراندا نادادپەروەری و چەوسانەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هیچ ڕێگەیەکی تری نەبووە جگە لە چەک هەڵگرتن.

دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە پژاکەوە کردووە، دەڵێت: “من شەڕ بۆ خێزانەکەم و بۆ گەلی کورد دەکەم، کە سەردەمێکی زۆرە ستەمیان لێدەکرێت”.

گه‌لاوێژ، دڵخۆشه‌ به‌ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئیران

 گه‌لاوێژ ئاورین لە تەمەنی 20 ساڵیدا وازی لە خوێندنی جوگرافیا لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێناوە و وەک سەربازی پیادە پەیوەندی بە پژاکەوە کردووە، دواتر بوو بە وتەبێژی گروپەکە.

ئه‌و لە تونێلێکی شاراوەوە قسە دەکات و دەڵێت، نیوەی تەمەنی لەم شاخانە بەسەر بردووە و لە دوای جێهێشتنی ئێرانەوە خێزانەکەی نەبینیووە.

گه‌لاوێژ دڵخۆشە بەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان کە لە ساڵی 2022 لە سەرانسەری ئێران بە سەرکردایەتی ژنان دەستی پێکرد و دروشمەکەی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو کە ئیلهامبەخش بوو بۆ بەشێک لە ئەندامانی تازەتری پژاک و هەموو ژنانی ئێران.

بێگێن، باڵاپۆشی ناچاری ڕه‌تكرده‌وه‌

بێگێن پێش ئەوەی پەیوەندی بە پژاکەوە بکات، بەشداری ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێرانی لە ساڵی 2022 کردبوو و ڕەتیکردبووەوە باڵاپۆشی ناچاریی بۆ قوتابخانە بکات.

بێگن بەدەم کەزی کردنی قژی هاوڕێ شەڤانەکەیەوە دەڵێت: “ژنەکان بژاردەی زۆریان نییە”.

ئەو دەڵێت، یان دەبێت بەرگەی توندوتیژی خێزانی و سنووردارکردنی ئازادیی بگرین، یان لەڕێگەی شۆڕشەوە خۆمان ڕزگاربکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.