ڕاستەوخۆ

یەکەم داوەری ژنی نێودەوڵەتیی ئێران لە جامی جیهانی وازیهێنا

reset font size increase font size

گلارە نازەمی، یەکەم داوەری ژنی نێودەوڵەتیی ئێران، دوای ٢٥ ساڵ چالاکی لە بوارەکانی تۆپی پێ و داوەری، بە پەیامێک لەسەر هەژماری ئینستاگرامی خۆی، پاشەکشەکردنی لە داوەریی تۆپی پێی ڕاگەیاند.

نازەمی گوتوویەتی داوەری بۆ ئەو "وانەیەکی ژیان" بووە و بەشێک بووە لە ناسنامە و بیرەوەرییەکانی.

 هەروەها باس لە ساڵانی پڕ لە هەوڵ و ماندووبوونی کاریگەرییەکەی کردووە و گوتوویەتی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا خۆشحاڵ بووە، گریاوە، شکستێکی هێناوە و دووبارە هەستاوەتەوە و بەردەوام بووە.

گلارە نازەمی لە ساڵی ٢٠١٤دا بووە بە داوەرێکی نێودەوڵەتی و لە جامی جیهانی تۆپی پێی خوار ١٧ ساڵانی ٢٠٢١ لە لیتوانیا کاریکردووە.

جێی باسە مێژوویەکی گرنگی تۆمار کردووە، چونکە یەکەم ژنی ئێرانی بووە کە وەک داوەر لە پێشبڕکێیەکی جامی جیهانی تۆپی پێی پیاواندا کاری کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.