سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ژنانی كوردستان ڕۆڵی گه‌وره‌یان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه هه‌بووه و پشتیوانی له مافه ڕه‌واكانیان ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌م ڕۆژه لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەم، پێزانینی زۆرم بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ژنانی کوردستان هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پشتیوانیی خۆی بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپاتدەکاتەوە، ده‌شڵێ، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی و دیاریان لە بونیاتنانی کۆمەڵگە و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا هەبووە.