گروپی مقاومەی ئیسلامی عێراقی لە ڕاگەیانراوێکدا، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دهڵێ، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا توانیویانە 20 هێرش لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئەنجامبدەن.
شەوی ڕابردوو ئاسمانی هەرێمی کوردستان پڕ بوو لە درۆن و مووشەکی ئێران و هێزەکانی سەر بە بەرەی مقاومە و میلیشیا شیعەکان، و زیانی مرۆیی لێکەوتەوە، هێرشەکان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆمارکراون.
لە پارێزگای هەولێر بە زیاتر لە 9 درۆن هێرش کرایەسەر چەندین شوێنی جیاواز، لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا، لە فرۆکەخانەی هەولێر کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو، سێ کەسی دیكهش برینداربوون.
ههروهها لە پارێزگای سلێمانییش سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر گوندی زڕگوێزەڵە بوو، کە بارەگاکانی پێشووی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆردومان کران، لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و دوو کەسی دیكهش برینداربوون.
هەروەها، هێرش کرایە سەر نزیک هۆتێل تایتانیک و بارەگاکانی فەرماندەیی هێزهكانی 70، بەڵام زۆربەی درۆنەکان بە تەقەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تێکشکێنران.
