شەوی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێتی کردە ئامانج، له هێرشهكانی سهر كوردستان دوو كهس شههید بوون.
هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە لە کاتێکدایە، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە ڕایگەیاندبوو، ئێران بەهیچ جۆرێک وڵاتانی دراوسێی ناکاتە ئامانج، ئەگەر لەو وڵاتانەوە هێرش نەکرێتە سەریان.
ئەمڕۆش، مەسعود پزشکیان سهرۆككۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئێمە رێز لە وڵاتانی دراوسێمان دەگرین، بەڵام، وتەکانی دوێنێی من لهلایهن ئهمریكاوه بە هەڵە لێکدانەوەیان بۆ کراوە.