ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده له داباشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆبوه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانیش ده‌ڵێ، له پشتیوانیكردنی رۆژاڤا به‌رده‌وام ده‌بن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ده‌باشان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە كۆبوه‌وه و گفتوگۆی چه‌ند ته‌وه‌رێكیان كرد.
له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندووه، دۆخی سوریا و رۆژڤاوای کوردستان تاوتوێکراوه، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی باسی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریای خستەڕوو.
باسی له‌وه‌شكردووه، فەرماندەی گشتیی هەسەدە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیاببینەوە سوریا دەبێتە وڵاتێک کە هەمووان ماف و نوێنەرایەتیی خۆیان تێیدا دەبێت و حکومەتەکەشی دەرخەری هەمەچەشنیی کۆمەڵگەی سوریا بێت



