ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە: ئۆجالان یەکێکە لە بابەتە ستراتیجییەکانی پڕۆسەی ئاشتی

reset font size increase font size

ئیدریس باڵوکەن ڕایگەیاند، دامەزراندنی هەلومەرجی کارکردنی عەبدوڵا ئۆجالان یەکێکە لە بابەتە ستراتیجییەکان نەک تەکنیکییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای چوارچێوە پاداشتی حکومەتی تورکیا نییە بەڵکو ئەنجامی تێکۆشانی سەد ساڵەی گەلی کوردە.

ئیدریس باڵوکەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دەبێت مەرجەکانی کارکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتی و دیموکراتیکەکان سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە گوتیشی، پێویستە دەستبەجێ شاندە تەکنیکییەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی دابمەزرێنرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد ڕێگە لەبەردەم گەڕانەوەی هەزاران کەسی دوورخراوە بۆ هەندەران دەکاتەوەو گوتیشی، دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی تورکیا و بەرەنگابوونەی تیرۆر وەک یەکەم هەنگاوی پڕۆسەکە ئەنجامبدرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.