ڕاستەوخۆ

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چەندین تۆن مادەی ئەتۆمیی لە سوریا دۆزیوەتەوە

reset font size increase font size

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری کاتی دەرەوەی سوریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دیمەشق ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لە 17ی تەممووزدا ئاژانسەکەی لە بوونی مادەی ئەتۆمی لە شوێنێکدا ئاگادار کردووەتەوە.

وەزیری کاتی دەرەوەی سوریا ڕوونی کردەوە، تیمی ئاژانسەکە سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و نموونەی پێویستیان لێ وەرگرتووە. لە بەرامبەردا ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم باسی لە دۆزینەوەی چەندین تۆن مادەی ئەتۆمی کرد، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئەسەد دەگەڕێتەوە و جەختی کردەوە، دەکرا ئەو مادانە بۆ مەبەستی خراپ بەکاربهێنرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، سوریا لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەدا تۆمەتبار دەکرا بە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2007دا ئیسرائیل بنکەیەکی لە دێرەزوور بۆردوومان کرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.