سەرۆکی کاتی سوریا پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق و لوبنان دەکات بۆ پاراستنی وڵاتەکانیان لەو مەترسییانەی بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، ناوچەکەی گرتوەتەوە.
ههروهها جەخت لەوەدەکاتەوە پشتگیری تەواوەتی سەرۆکی لوبنان دەکات لە پڕۆسەی چەکداماڵینی حزبوڵادا، دەشڵێت، "پێمانوایە سەقامگیری سوریا بەردی بناغەی سەقامگیری ناوچەکەیە".
ئەحمەد شەرع، هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی کەنداو بە “هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیری پایتەختە عەرەبییەکان" ناو دەبات و بەتوندی ئیدانەی دەکات.