ڕاستەوخۆ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی کەرکوک ڕادەگەیەنێت

reset font size increase font size

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی لە گەڕەکێکی قەرەباڵخی کەرکوک ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هێزەکانیان بەدوای دوو چەکداردا کەوتوون، کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکەشدا چەکدارێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەیان دەستگیر کراوە، هاوکات چوار کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر بریندار بوون و دوو هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.

لە کاردانەوەی ڕووداوەکەدا، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش و بە فەرمانی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆریش لیژنەیەکی ڕاستییەکان بۆ دیاریکردنی کەمتەرخەمان پێکهێندراوە.

دەزگای دژەتیرۆر پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان دەربڕی و جەختی لە پابەندبوونی بە یاسا و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی کردەوە بۆ دەرخستنی تەواوی ڕاستییەکان.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە هات، لە 27ی ئەیلوولی 2026دا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەمان هێزدا لە ناحیەی پردێ دوو مێرمنداڵی کورد (محەممەد هێمن و موراد زانا) کوژران، کەسوکاری قوربانییەکانیش هێزە ئەمنییەکانیان تۆمەتبار کرد بە شاردنەوەی "هەڵەیەکی کوشندە" لە ڕێگەی دانانی ناسنامەی ساختەی داعش لە گیرفانی یەکێک لە مێرمنداڵەکاندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.