جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس پێشوازیی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو وڵات وەسفی کرد.
جەی دی ڤانس، کە پێشتر وەک سەربازێکی هێزی مارێنز لە عێراق خزمەتی کردووە، ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهاتنی ئەم ئەرکە نەک تەنیا بۆ ئەو بەڵکو بۆ ملیۆنان سەربازی ئەمریکی بابەتی گرنگە و باسی لەوەش کرد کە خزمەتکردنی لە عێراق کاریگەریی قووڵی لەسەر دروستکردنی کەسایەتیی هەیبووە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، بە گوێرەی بڕیارەکەی ترەمپ، "ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی" (OIR) بۆ تێکشکاندنی داعش بە فەرمی کۆتایی هاتووە.
بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کە لە ساڵی 2003وە لە پرۆسەی ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوو دەستی پێکردبوو و دواتر لە ساڵی 2014دا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕێکخرایەوە، دوای گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە 30ی ئەیلوولی 2026 بە فەرمی کۆتایی پێ هات.