ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

ژان نوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پەیامی ژن، ژیان، ئازادی لە جیهاندا دەنگی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەیامەکەیدا کە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردوەتەوە، وێڕای ڕێزلێنان لە گیانی ژینا ئەمینی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنان و پیاوانی ئێرانی دووپاتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە گیانلەدەستدانی ژینا پەیامی ژن، ژیان، ئازادی لێکەوتەوە کە لە سەرانسەری ئێران و جیهان دەنگی داوەتەوە.

بارۆت لە پەیامەکەیدا هەروەها نووسیویەتی کە سەرکوتکردنی خوێناوی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت دەنگی ئازادیخوازی کپ بکات.

بارۆت دەشڵێت: فەرەنسا ژینا ئەمینی لەبیر ناکات و پاڵپشتی ئەو ژن و پیاوانە دەکات کە لە ئێران داوای دادپەروەری و کەرامەت دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.