ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: کەشتیی ئیبراهیم لینکۆڵن کەمترین حاڵەتی دەروونیی تێدا تۆمارکراوە

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ناوی ئەدمیراڵ براد کوپەر ڕایگەیاند، لە نێوان 11 کەشتیی جەنگیی فڕۆکەهەڵگری چالاکی وڵاتەکەیاندا، کەشتیی «ئیبراهیم لینکۆڵن» کەمترین ڕێژەی کێشە و ئاریشەی تەندروستیی دەروونیی تێدا تۆمارکراوە.

ئەدمیراڵ کوپەر لە میانی سەردانەکەی بۆ سەر کەشتییەکە، ئاماژەی بەوە کرد، بینینی هاوکاری، کاری بەکۆمەڵ و خۆڕاگریی ستاف و دەریوانان لەسەر کەشتییەکە جێگەی شانازییەکی گەورەیە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم ئامارە مانای نەبوونی کەموکورتی یان ئاڵەنگاری نییە، چونکە خزمەتکردنی درێژخایەن لە دەریادا گوشاری تایبەتی خۆی هەیە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوشەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.

ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم ستایشی سەرکردایەتیی کەشتییەکەی کردووە بۆ بایەخدان بە تەندروستیی دەروونیی هێزەکان و هیوای گەڕانەوەیەکی سەلامەتی بۆ کەشتیوانان خواستووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دەنگۆی بوونی حاڵەتی زۆری تێکچوونی دەروونی و خراپیی خواردنی سەربازەکان بەهۆی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەریادا بڵاوبوو بوەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.