وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس هۆشداریی دایە ئێران لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئەمەریکا و گوتی، هێزەکانمان کەشتییە نەوتهەڵگرەکانتان لەناو دەبەن.
پیت هێگسێت هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی نییە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێزی دەریاییی ئەمەریکا توانای ئەوەی هەیە کەشتییە ئێرانییەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم بکاتە ئامانج.
ئەم لێدوانەی هێگسێت دوای ئەوە هات کە فەرماندەییی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، هێرشی کردە سەر سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی وەک کاردانەوە بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر دوو کەشتیی هێزی دەریاییی ئەمەریکا.